Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:35

هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ تێیدا به‌شدارن کاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌کانى قۆناغى دووه‌مى خولى تۆپى باله‌ى یانه‌کانى عێراق ڕاگه‌یاندرا

هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ له‌خوله‌كه‌ به‌شدارن سه‌ركه‌وتوانه‌ قۆناغه‌كانى پێشوویان بڕیوه‌
کوردستان TV
100%

دواى ته‌واو بوونى قۆناغى یه‌كه‌مى یارییه‌كانى خولى تۆپى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق ، یه‌كێتى تۆپى باله‌ى عێراق كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خوله‌كه‌ى ڕاگه‌یاند
بڕیاره‌ یارییه‌كانى قۆناغى داهاتوو  له‌به‌روارى 23 -3 -2018 ى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێبكات  له‌ 28-4-2018 یارییه‌كان به‌كۆتا دێت ، 
دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ش یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین ده‌ست پێده‌كات له‌به‌روارى  5،3 /5/ 2018 یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م دێته‌ ئه‌نجامدان ، قۆناغى دووه‌مى یارییه‌كان له‌به‌روارى 11 تا 13 /5/ 2018 به‌كۆتا دێت

هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ له‌خوله‌كه‌ به‌شدارن سه‌ركه‌وتوانه‌ قۆناغه‌كانى پێشوویان بڕیوه‌ هه‌وڵى هه‌ردوو یانه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ به‌قۆناغه‌كانى داهاتوو له‌پێناو تۆمارێكى باش

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.