رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا له ساڵیادی رۆژی رزگاری توركیادا رایگه‌یاند" وه‌ك چۆن جه‌رابلوس و باب و ئهعزازمان ئاوه‌دانكرده‌وه، عه‌فرینیش ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه و ژێرخان و سه‌رخانی عه‌فرین ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه و باشترین خزمه‌ت بۆ عه‌فرینییه‌كان دابین ده‌كه‌ین.". گوتیشی: "داوا لە خەڵکی عەفرین دەکەین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئه‌ردۆغان گوتی" عه‌فرینمان كۆنترۆڵكرد‌و ئاڵای توركیامان له سه‌نته‌ری عه‌فرین هه‌ڵكرد. وه‌ك چۆن له جه‌نگی رزگاریخوازی چاناككاڵه به‌جۆش و خرۆش به‌رگریمان كرد ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه به‌رگری له خاك و نیشتمانمان ده‌كه‌ین.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها گوتی: "ویستیان له ناوخۆ هێرشی تیرۆریمان بكه‌نه سه‌ر ، به‌ڵام نه‌یانتوانی دواتر له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان هێرشیانكرد ، گرووپه تیرۆریسته‌كان وه‌ك زنجیره‌ن. دوو ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م زنجیره‌مان شكاند و سێیه‌میش به‌ڕێوه‌یه. گرووپه تیرۆریسته‌كان و پشتیوانه‌كانیان به چه‌كی مۆدێرنه‌وه چۆكیان دادا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتی" ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆ ئاشتی ده‌ستپێكرد و ته‌نانه‌ت یه‌ك هاولاتى سڤیلیش خوێن له لووتی نه‌ڕژا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.