ماڵپه‌ڕی (CNN)ـی توركی، ئاشكرای كرد سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، داوای له ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا كردووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، كاندیدی ئاكپارتی بێت بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، كە بڕیاره له مانگی نیسانی 2019 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام نازانرێت داود ئۆغلو رازی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته بگرێته ئه‌ستۆ یاخود ره‌تی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها مالپه‌ره‌كه راشیگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر داودئۆغلو به‌و پۆسته رازى نه‌بوو، ئه‌وا پێده‌چێت ئه‌ردۆگان داوا له بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای توركیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.