پیاوێكی نێجیری ته‌مه‌ن 92 ساڵ بۆته مشتومڕی نێوخۆی وڵاتی نێجیریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی زۆری ژنی هێناوه ئه‌م پیاوه ئێستا ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردوه.
ئه‌م پیاوه ناوی (محمد ئه‌بوبه‌كر)ه تائێستا (107) ژنی هێناوه 97 ژنی له‌لاماوه 10 ژنیشی ته‌ڵاق داون.
ئه‌بوبكر له‌ساڵی 2008 ناوبانگی ده‌ركرد كاتێ ئاشكرا بوو 86 ژنی هێناوه (150) منداڵیشی هه‌یه ، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵی ده‌ژین له باره‌گاكه‌ی خۆی له "بیدا" له هه‌رێمی نیجر ههندێكیتریش له پایته‌خت (لاغۆس) ده‌ژین ،پیاوانی ئایینی ئه‌م پیاوه‌یان تۆمتبار كرد به‌وه‌ی یاسای ئایینی ئیسلامی به‌زاندوه، چونكه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام پیاو بۆی هه‌یه چوار ژن بهێنێت ، داوایان لێكردوه ته‌نیا 4 ژن بهێڵته‌وه ئه‌وانی تر ته‌ڵاق بدات.
محه‌مه‌د ئه‌بوبكر نه‌ك گوێ به‌قسه‌كانی پیاوانی ئایینی نه‌دا به‌ڵكو له 88 ژن كردی به 107 ژن.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره ئه‌و پیاوه نه به‌خۆی نه ژنه‌كانیشی هیچ كارێك ناكه‌ن ، دراوسێكانی ئه‌م پیاوه نازانن چۆن ماڵ و منداڵه‌كانی به‌خێو ده‌كات هه‌ندێك له خه‌ڵكی ده‌ڵێن: منداڵه‌كانی ده‌نێرێت سه‌ر شه‌قام به‌مه‌به‌ستی سواڵكردن به‌ڵام ئه‌مه تاراده‌یه‌ك راست نییه چونكه سواڵكردنهكه به‌شی 3 فه‌رده برنج ناكات كه رۆژانه ده‌خۆن.
كاتێ له محه‌مه‌د ئه‌بوبكر ده‌پرسن تۆ چۆن داهات بۆ منداڵه‌كانت په‌یدا ده‌كه‌یت ؟ له‌وه‌ڵامدا گووتی: هه‌موو شتێك له خواوه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه/ عالم غرائب
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.