یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له شاری به‌غداد یاریه‌كانی پاڵاوتنی بۆ یاریزانانی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكردوو له یاریه‌كانی ئاستی لاوان به‌ڵێن سه‌ڵاح یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
به‌ڵێن له دوایی ئه‌نجامه شایسته‌كانی و له كۆمه‌ڵه‌ی خۆیدا به پله‌ی دووه‌می گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی و دوایی ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌ش سێ سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كرد به پله‌ی سێهه‌م گه‌یشته ڕیزیی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی عێراق كه بڕیاره وه‌ك یاریزانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌شداری له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا بكات كه بڕیاره یاریه‌كانی له وڵاتی ئوردون به‌ڕێوه بچێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.