Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:58

به‌به‌ڵگه‌وه‌ .. که‌سێکی عه‌ره‌ب کرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکوک

عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر سێ مانگی مابوو خانه‌نشین بكرێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ بریارێكی وه‌زیری ناوخۆی عێراق كه‌سێكی عه‌ره‌ب له‌ شوێنی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، كرایه‌ به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ست ماڵپه‌ره‌ عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ ، عه‌مید عه‌لی كه‌مال عه‌بدولره‌زاق حه‌مزه‌ ، له‌شوێنی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، كرایه‌ به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت.

هه‌ر به‌ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌ به‌رواری 12-3-2018 واژووی له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌ كردووه‌ و فه‌رمانی وه‌زارییه‌كه‌ش له‌ به‌رواری 13-3-2018 ده‌رچووه‌و هه‌ر له‌و به‌رواره‌ش فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ردانان و لادانی په‌یكه‌ری مام جه‌لال له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك، به‌ پێی هه‌ندێك زانیاری نافه‌رمی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه‌ كردووه‌ و له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی كردووه‌ .

هاوكات عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و راست نین، من سێ مانگم ماوه‌ بۆ واده‌ی یاسایی خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچی ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه‌.

ktv

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.