Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:49

موشه‌که‌ ئه‌تۆمییه‌کانی کۆریای باکوور هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر خاکی ئه‌ڵمانیا

موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور دوور هاوێژن
موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ده‌زگای ئه‌منیی و دژه‌ سیخوڕیی ئه‌ڵمانیا، موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور له‌ توانایاندایه‌ كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وڕوپا و له‌وانیش خاكی ئه‌ڵمانیا بپێكن.

رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری ده‌زگای دژه‌ سیخوڕیی ئه‌ڵمانیاوه‌ رایگه‌یاند كه‌ موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور دوور هاوێژن و له‌ توانایاندایه‌ بگه‌نه‌ خاكی ئه‌ڵمانیا، به‌ چه‌شنێك كه‌ ئه‌م موشه‌كانه‌ مه‌ودای 5500 كیلۆمه‌تر ده‌بڕن و به‌ مانایه‌كی دیكه‌ موشه‌كی كیشوه‌ربڕن.

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ نییه‌، به‌ڵام پشتڕاست كرانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌ سیخوڕیی ئه‌ڵمانیاوه‌ نوێیه‌ و ته‌نانه‌ت مانگی دیسه‌مبه‌ری 2017 دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆریای باكوور موشه‌كی هواسونگی تاقیكرده‌وه‌، ناتۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ هۆشداریی راگه‌یاندبوو.


سه‌رچاوه‌ / بی بی سی    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.