Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:36

له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ حاجیاوا دوو که‌سی‌ تر کوژران

دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ له‌دوای كوشتنی كه‌سێك له‌نێو بازاڕی شارۆچكه‌ی حاجیاوا كێشه‌كه‌ گه‌وره‌ بوو و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان كه‌سوكاری‌ بكوژ و كوژراودا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌سی‌ دیكه‌ش كوژران و دووانی‌ تر برینداربوون.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی حاجیاوازی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف و به‌هۆی ده‌ستدڕێژی گولـلـه‌وه‌، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كوژرا و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.

رائید شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای كوشتنی كه‌سێك له‌ناو بازاڕی حاجیاوا، كێشه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ند بۆ  گوندی كڵاوسووری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی چوار قوڕنه‌.

وتیشی‌: "له‌و گونده‌ شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان كه‌سوكاری بكوژ و كوژراوه‌كه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ كوژران".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوكات به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌وه‌ دوو هاوڵاتی‌ تر برینداربوون و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون.

وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ بكوژه‌كه‌ كه‌ كه‌سێكی دیاره‌ هه‌ڵهاتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌ڕه‌كه‌ی گوندی كڵاوسوور.

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوە کرد کە هەرسێ کوژراوەکە کەسوکاری یەکن و هی یەک بنەماڵەن، دوو کەسی دیکەشیان لێ برینداربووە و رەوانەی سلێمانی کراون، لە بنەماڵەی بکوژەکەش هیچ کەسێک نەکوژراوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون و ئێستا شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە، هێزێکی زۆری دەڤەری راپەڕین براوەتە گوندەکە و پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.