بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی تەناهی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز دادەڕێژێت.
لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی بەرگریی شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، "پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی داڕشتووە."
لیوا عەبدولخالق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانیان لە ناوشاردا لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و رێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەروەها ئەوەیشی خستە روو، وێڕای ئەوەی مەفرەزەی گەڕۆك كە لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكەیان لە سەیرانگاكانیشدا رێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.
دەشڵێت، پلانەكە لە 11ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە و تا دوای نەورۆزیش بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.