Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:18

جێنیفه‌ر لۆپز: ده‌رهێنه‌رێک داوای لێکردم سنگی بۆ رووت بکه‌مه‌وه‌

ئه‌وه‌ یه‌كه‌م فیلمێك بووه‌ له‌ ژیانیدا كه‌ رۆڵی تێدا بگێڕێت
جێنیفه‌ر لۆپز: ده‌رهێنه‌رێك داوای لێكردم سنگی بۆ رووت بكه‌مه‌وه‌
کوردستان TV
100%

جێنیفه‌ر لۆپز گۆارنیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی ئازاردان و ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌ دژیی وتی كه‌، له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای چالاكیی هونه‌ریی خۆیدا ده‌رهێنه‌رێك به‌ ره‌فتاری نه‌شیاو تووشی په‌شۆكانی كردووه‌.

ئه‌م خاتوونه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ گۆڤاری " هارپه‌رز بازاڕ "ـی وت كه‌ ده‌رهێنه‌رێك داوای لێكردووه‌ تا ئه‌و سنگی خۆی بۆ رووت بكاته‌وه‌، خاتوو لۆپز سه‌باه‌رت به‌وه‌ وتی: هه‌رچه‌نده‌ كه‌ زۆر ده‌ترسام له‌وه‌ی به‌ گوێی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ نه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مكاره‌م نه‌كرد.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ناوداره‌ سه‌باره‌ت به‌ ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌بیرمه‌ كاتێك له‌ وه‌ڵامدا قسه‌م ده‌كرد زۆر ترسابووم و دڵم به‌ توندی لێیده‌دا و به‌ خۆمم ده‌وت ئایا درووسته‌ كه‌ سه‌رپێچی له‌ داواكه‌ی بكه‌م؟

به‌ وته‌ی خاتوو لۆپز هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م فیلمێك بووه‌ له‌ ژیانیدا كه‌ پێشنیاری پێكراوه‌ تا رۆڵی تێدا بگێڕێت، به‌ڵام وه‌ڵامی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌داوته‌وه‌ و سنگی خۆیی بۆ رووت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی ئاشكرا كردنی ئازار و ده‌ستدرێژیی سێكسیی له‌لایه‌ن خاتوونه‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی هۆلیوود ده‌ستیپێكردووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پیاوه‌ ناوداره‌كانی بواری هونه‌ر له‌ هۆلیوود ناویان به‌ ده‌ستدرێژیكار ده‌رچووه‌، رووداوه‌كه‌ی خاتوو لۆپزیش یه‌كێك له‌ دوایین ئاشكرا كردنه‌كانه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.