Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:24

به‌ ڤیدیۆ.. بورهان خۆشناو گۆرانییه‌کی بۆ (عه‌فرین) بڵاو کرده‌وه‌

یه‌كێكه‌ له‌ تراكه‌كانی ئه‌لبوومی (نیشتمان)
burhin xoshniw
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند بورهان خۆشناو  نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (عه‌فرینگراد) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تراكه‌كانی ئه‌لبوومی (نیشتمان).

شایانی باسه‌ ئه‌لبوومی (نیشتمان) له‌ 8 تراك پێك دێت و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و 8 تراكه‌، له‌ دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

بورهان خۆشناو  رایگه‌یاند: شیعری شاعیرانی كورد (هێمن موكریانی، عه‌بدوڵا په‌شێو، غه‌ریب پشده‌ری، ڕه‌نج سه‌نگاوی و بێبه‌ش پیرۆتی) له‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌یدا به‌كار هێناوه‌ و خۆی ئاوازی بۆ داناون و كۆمپانیای (میلۆدی) تۆماری كردوون.

 هه‌ریه‌ك له‌ هۆگر سه‌عید، هێمن حوسێن و كاروان ڕه‌مه‌زان كاری میوزیك و سكوینسه‌ریان كردووه‌ و له‌لایه‌ن رۆژگار له‌شكرییه‌وه‌ مۆنتاژ كراوه‌.

له‌ كۆتاییشدا بورهان خۆشناو گووتی : هیچ ده‌زگا و كۆمپانیا و ناوه‌ندێك سپۆنسه‌ری ئه‌بلوومه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ و حه‌زم كرد له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم، ئه‌لبوومه‌كه‌ بڵاو بكه‌مه‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.