Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

ئوردن گه‌شته‌کانی بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌سـت پـێده‌کاته‌وه‌

هه‌فتانه‌ 10 گه‌شتیان بۆ هه‌ولێر و 4 گه‌شتیان بۆ سلێمانی ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شانه‌شینی ئوردن له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ گه‌شته‌كانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ممانی پایته‌خته‌وه‌ بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌سـتپـێده‌كاته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ دوێنێ هه‌ینی له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس گوتی له‌ 1 ی مانگی چواره‌وه‌ گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌سـتپـێده‌كاته‌وه‌ و نرخی بلیتێك بۆ هه‌ردوو سه‌ر به‌ 395 دۆلار ده‌بێت.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ له‌ هه‌ینیـیه‌وه‌ و هه‌تا كۆتایی ئه‌م مانگی سێـیه‌، گه‌شتیاران ده‌توانن بلیت بۆ گه‌شته‌كانی 1 ی مانگی چوار هه‌تا 8 ی مانگی شه‌ش ببڕن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ هه‌فتانه‌ 10 گه‌شتیان بۆ هه‌ولێر و 4 گه‌شتیان بۆ سلێمانی ده‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.