Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:03

مـــێژووی تــۆپی پــێ

یەکەم تیپی تۆپی پێ دامەزرا یانەی شیفێڵد یونایتد بوو
کوردستان TV
100%

تۆپی پێ هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە کە بۆ یەکەم جار لە کام وڵات ئەنجام دراوە ، بەڵام مێژوو باس لەوە ئەکات کە لە وڵاتانی چین و یۆنان و میسڕ و بەریتانیا سەریهەڵدا !
مێژووی تۆپی پێ لە وڵاتی میسڕ کە لە ۳٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا خۆی ئەبینێتەوە یاریزانان تۆپیان لە چەرمی بزن دروستەکرد ،

هەروەها لە پەرستگا و شوێنە تایبەتیەکانیان لەسەر دیوارەکان وێنەیان ئەکێشا، لە وڵاتی چینیش مێژووی ئەم یاریە ئەگەڕێتەوە بۆ بەر لە ۲٥٠٠ ساڵ و بە زمانی خۆیان بە تۆپی پێیان ئەوت (تشوو چوو) ، لە وڵاتی یۆنانیش کە چەندین مێژوو نووس و ڕوناکبیر و ئەفسانەی یۆنانی هــۆمیرۆیس باس لەوە ئەکات کە سەربازە یۆنانیەکان بۆ پەرەپێدان بە توانای جەستەیی خۆیان لە جەنگدا یاری تۆپی پێیان ئەکرد، لە وڵاتی بەریتانیا یەکەم تیپی تۆپی پێ دامەزرا یانەی شیفێڵد یونایتد بوو کە لە ساڵی۱۸٥۷ دامەزرا و تا ئێستا بەردەوامە هەر بەهۆی ئەوەشەوەیە کە بەریتانیا ناسراوە بە دایکی تۆپی پێ، بەڵام ئەم یاریە لەلایەن دەسەڵات دارانی ئەو سەردەمەی بەریتانیا و پادشای ئینگلتەرا ئیدوارد دژایەتی کراو هەرکەسێ ئەم یاریەی ئەنجام بدایە سزا ئەدرا !
بەڵام هەر لە ئینگلتەراش یاسایان بۆ تۆپی پێ داڕشت بۆ بەرەو پێشبردنی یاریەکە ، لە قوتابخانەی بیرمینگهام لە ئینگلتەرا لەلاین چارلز ترینگەوە دەستکاری کرا ساڵی ۱۸٦۲زاینی ، لە دوای ۷ ساڵ یاسایەکەیان بنیادنا کە نابێت لە یاریدا دەست بەر تۆپ بکەوێت تەنیا لەلایەن گۆڵپارێزەوە نەبێت ئەم یاسایەش ساڵی۱۸٦۹ دانرا.

نـــوسین و ئــامادەکردن / حەمە_ڕۆناڵدۆ

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.