حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەڵێت" لەگەڵ کورد بەرەو سەردەمێکی نوێ لە برایەتی و هاوکاریی دەڕۆین و پێکەوە هەنگاو بۆ بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە دەنێین".
عەبادی لە پەیامەکەیدا هاوسۆزی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەردەبڕێت و دەڵێت: "عێراق سوورە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلی کورد و گەرەنتیکردنی مافە دەستوورییەکانی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی عێراق لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا".
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت" عێراق هەموو پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی گرتوونەتەبەر بۆ لەنێوبردنی پاشماوەکانی چەکی کیمیایی، کە رژێمی پێشوو لە دژی هەڵەبجە و شارەکانی دیکەی عێراق بەکاریهێنا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.