Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:46

شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکارو شرۆڤەکارانی سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە

شاندێكى پەرلەمانی كوردستان لە لەندەنه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی شاندی پەرلەمانی كوردستان لە لەندەن لە پەرلەمانی به‌ریتانیادا، گفتوگۆیەكی کراوه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار وتوێژه‌ری سیاسی و ئاسایشی و سه‌ربازی ئەنجام دا.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانە فەرمیەكەی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ بەریتانیا، ئه‌مڕۆ هەینی به‌ سه‌رپه‌رشتی گرووپی سوپا و هێزی ده‌ریایی، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار و شرۆڤه‌کاری ئاسایش و سه‌ربازی و ئه‌کادیمی و توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئەنجام دا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس له‌ ڕووداوه‌ مێژووییه‌کان و پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاسایش و شه‌ڕی تیرۆریستان و پێکه‌وه‌ژیان و دیموکراسی و خواست و داخوازی ئازادیخوازانه‌ و سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کرا.

شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌وه‌ی خستەڕوو كە كورد گه‌لێکی ئازا و ئازادیخوازە، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر خواسته‌کانیدا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێ ده‌کرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.