Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:09

مێش هەنگوین و چەند زانیارییەکى سه‌ر سوڕهێنه‌ر

لە ناو مێش هەنگوین ۳ چین هەن کە بریتین لە شاژن و کارگەر و نێرینە
کوردستان TV
#7
100%

له‌یه‌كچونێكى گشتى له‌ نێوان هه‌موو زینده‌وه‌رانى سه‌ر زه‌وى هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر جۆرێكیان خاوه‌نى سیسته‌مێكى ژیانى تایبه‌تى خۆیانن و به‌ جۆرێكى وا رێكخراون كه‌ جیاوازى له‌ نێوانیاندا له‌ شێوه‌ى ژیانیاندا هه‌بێت ، هه‌نگ یاخود مێشه‌هه‌نگ  یه‌كێكه‌ له‌و زینده‌وه‌رانه‌ى كه‌ جیهانێكى سه‌ر سوڕهێنه‌ریان هه‌یه‌ تا ئه‌م دوایانه‌ش مرۆڤ په‌ى به‌و نهێنیانه‌ى ژیانى هه‌نگ نه‌بردووه‌ لێره‌دا چه‌ند نهێنییه‌ك له‌ سه‌ر هه‌نگ بزانه‌ كه‌ پێشتر نه‌تزانیون.


۱. نزیکەی ۲٠٠٠٠ جۆری هەیە و ۹ جۆری هەنگوین بەرهەم دێنێ.
۲. لە ناو مێش هەنگوین ۳ چین هەن کە بریتین لە شاژن و کارگەر و نێرینە.
۳. تەمەنی شاژن تاکو ٤ ساڵ ئەڕوات و کارگەر لە ۳ هەفتە تاکو ۳ مانگ ئەڕوات.
٤. ژمارەی کرۆمۆسۆمی شاژن و کارگەر ۳۲ ن بەڵام نێرینە ۱٦ کرۆمۆسۆمە ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەڕیتەوە کە نێرینە لە هێلکەی نەپیدێنراو دروست ئەبێت.
۵. جیاوازی شاژن و کارگەر ئەوەیە کە کارگەر نەزۆکە جونکە خواردنی شاهانەی پێ نادرێت و تەنها بە شاژن ئەدرێت.
٦. خێرایی مێش هەنگوین ۲٤ کم/ کاتژمێرێک.
۷. رۆژی ۵٠ بۆ ۱٠٠ گوڵ ئەپشکنێت.
۸. بۆ دروست کردنی ۱ کگم هەنگوین ئەبێت ۱۷۷٠٠ کم ببرێت!!!!...
۹. هەر مێش هەنگوینێک لە تەمەنیدا ۱ لەسەر ۱۲ی کەوجکێک هەنگ دروست ئەکات.
۱٠. شاژن لە بەهاردا نزیکەی ۱۵٠٠ بۆ ۲٠٠٠ هێلکە ئەکات.!!
۱۲. شاژن لە گەڵ ۱۷ نێردا جوت ئەبێ بۆ یەک چار و سپێرمەکان خەزن ئەکات...
۱۳. شاژن شیلاوێک دەرئەکات و دەبێ بەهۆی ئەوەی هەموو هەنگەکان لەفەرمانی دەرنەچن.
۱٤. بەهۆی هەڵمژینی ایسانۆڵ لە لایەن هەندێ لە کارگەرەکانەوە کە لە گوڵە بەتەمەنەکاندا هەیە وەک مرۆڤ سەرخۆش ئەبن و ئەگەر وابگەڕێتەوە شانەکەیان ئەوا یەکسەر لەلایەن باسەوانەکانەوە دەکوژرێت لەسەر ئەو سەرپێجییەی و ئەم سەرخۆشیەشی نزیکەی ٤۸ کاتژمێری پێ ئەجێت......
۱۵. قەبارەی شاژن گەورەترینە و پاشان نێر و پاش ئەویش کارگەر وە مێش هەنگوین ۵ چاوی هەیە....
۱٦. ئەگەر مێش هەنگوین لەسەر زەوی نەمێنێت ئەوا سەدان جۆر گوڵ و ڕوەک لەماوەی جەند ساڵێکدا لەناوئەچن و نامێنن چونکە ناپینێنرێت.....
۱۷. شێوازی قسەکردنیان بە ڕەقس و سەما و خۆلەرانەوەیە...

سه‌رچاوه‌/ زانست و زانیارى

كوردستان تیڤى/ زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.