حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی بنیات ناوه، بهركهوتووانیش داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته‌وه بخرێته خزمه‌تیانه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستییش ده‌ڵێت، به كردنه‌وه‌ی گۆڕانكاریی گه‌وره له ته‌ندروستیی نه‌خۆشانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی ڕوو ده‌دات.
كامیل عه‌بدلقادر بهركهوتوویێكی كاره‌ساتی 16ـی 3ـی 1988ه و به ماڵه‌په‌ڕی فه‌رمی پارتی گوت: "ئێمه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی باری ته‌ندروستیمان زۆر خه‌راپه و پێویستمان به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه، بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه هاوكاریمان بكه‌ن له ناوه‌وه‌ی وڵات بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ریمان بۆ بكرێت و، له‌و هه‌موو ئازار و ئێشه ڕزگارمان بێت".
ئه‌و بهركهوتووهی چه‌كی كیمیاوی ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویان له به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی پێش قه‌یرانی دارایی ناردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌ت وڵاتی ئێران، به‌ڵام دكتۆره‌كان پێیان گوتووین كاریگه‌ریی كیمیاوییه‌كه زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه له‌سه‌رتان كه ده‌بوو زووتر بهاتابان بۆ چاره‌سه‌ری، بۆیه ئێسته چاره‌سه‌ركردنیان زه‌حمه‌ته. ده‌بوو چه‌ند مانگ جارێك به‌ركه‌وتووه‌كان بڕۆشتنایه‌ته لای پزیشك، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك پێویست نه‌ده‌كرا، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه، به ڕووی نه‌خۆشاندا بكرێته‌وه."
لوقمان عه‌بدلقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاریی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كراوه، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌و گوتی ''ده‌بوو زۆر زیاتر خزمه‌تیان بكرێت، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌وڵی زیاتر بدان بۆ زوو كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی كه له ڕاستیدا وه‌زعی ته‌ندروستیی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خه‌راپی ده‌ڕوات."
لوقمان عه‌بدلقادر هه‌روه‌ها گوتی، پاش هاتنی قه‌یرانی دارایی ڕه‌وانه‌كردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ڕاوه‌ستێندراوه و گوتیشی، ''به كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی، ده‌توانین بڵێن، خزمه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌و به‌ركه‌وتووانه كه ڕێژه‌كه‌یان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه له (750) كه‌س كه به‌شێكی زۆریان وه‌زعی ته‌ندروستییان خه‌راپه و پێویستیان به چاره‌سه‌ری ڕۆژانه هه‌یه، داوایش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه پزیشكی پسپۆڕی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بهێندرێت كه بتوانێت هاوكاریی نه‌خۆشه‌كانمان بكات".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه به‌گوێره‌ی یاسا، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق كه میراتگری حكوومه‌تی پێشووه، كه‌چی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌دا هێشتا هیچ هاوكاریێكی كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌كردووه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "تائێسته حكوومه‌تی عێراقی هیچ هاوكاریێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی و به‌ركه‌وتووانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌كردووه. خۆی به‌پێی بڕیاره‌كانی دادگای عێراقی، ده‌بوو حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی بكردایه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوای لێبوردنی له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی بكردایه".
وه‌ك دكتۆر ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 279 كارمه‌ندی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوییان دامه‌زراندووه كه ئێسته له وردبینیی ناوه‌كانیانن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و 18ی ئه‌مانگه ناوه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، ''هه‌روه‌ها ته‌واوی ئامێری نهخۆشخانهكهشمان كردووه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كه ئه‌گه‌ری زۆره له مانگی 4ـی ئه‌مساڵدا به ڕووی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاویدا بیكه‌ینه‌وه".
ڕێكه‌وت حمه‌ڕه‌شید گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ژیانی ئه‌ڵمانیایی خه‌ریكی واژۆكردنی گرێبهستێكین، كه هاوكاریمان ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كه كه ته‌واوی كاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه 1ـی 4ـی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت".
نه‌خۆشانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی وه‌زعی ته‌ندروستییان زۆر خه‌راپه به هۆی كاریگه‌ریی چه‌كی كیمیاوییه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "موژده ده‌ده‌مه به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی كه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، وه‌زعی ته‌ندروستییان زۆر به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، خزمه‌تگوزاریی زۆر باش پێشكه‌شیان ده‌كرێت."
ڕۆژی 16ـی 3ـی 1988 حكوومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیاباران كرد، كه به هۆیه‌وه (10000)هه‌زار بریندار و (5000)هه‌زار شه‌هید و به سه‌دان بێسه‌روشوێنی لێكهوتهوه، له ئێستایشدا نزیكه‌ی (750)به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی له سه‌رئاستی كوردستان هه‌یه كه زیاتر له(500)كه‌سیان ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ڕۆژانه پێویستیان به چاره‌سه‌ری هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.