Erbil 23°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:41

داعش هێرشى کرده‌ سه‌ر سووپاى عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ 7 سه‌رباز کوژران

لە باشووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی روتبە لە پارێزگای ئەنبار بووه‌
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ هەینی 16/3/2018، هێزێکی گەورەی سوپای عێراق لە باشووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی روتبە لە پارێزگای ئەنبار دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر پاشماوەی چەکدارانی داعش لە سنوورەکە کردووە.

هەروەک میدیا عێراقییەکان باسی دەکەن، چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردووەتە سەر ئەو هێزە عێراقییانە و بەهۆیەوە حەوت سەرباز کوژراون و زیاتر  لە حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ئەو هێرشە فراوانەی داعش و جموجۆڵە رۆژانەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە شارەکانی عێراق لە کاتێک دایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو رایگەیاند، هەموو خاکی عێراقی لە داعش رزگار کردووەتەوە و ئەو رێکخراوە لە عێراق نەماوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.