وه‌كو زانراوه دادگا شوێنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه ، شوێنی دادپه‌روه‌رییه به‌ڵام له ناو هۆڵی دادگا هه‌وڵی تاوان بدرێت ئه‌مه كاره‌ساته ، به‌ڵێ له ئه‌مریكا تاوانبارێك هێرش ده‌كات.
رووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی دادگا له ویلایه‌تی یوتای ئه‌مریكی ، تۆمه‌تبارێك له كه‌یسی دزیكردن و به‌كارهێنانی چه‌ك، له ناو هۆڵی دادگا هێرش ده‌كاته سه‌ر شایه‌تحاڵێك .
تۆمه‌تباره‌كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌مێكه‌وه هه‌وڵیدا شایه‌تحاڵه‌كه بكوژێت كه بۆ شایه‌تی له ناو هۆڵه‌كه بوو به‌ڵام پۆلیس زۆر وریا بوو هه‌ر زوو له ناو هۆڵه‌كه ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و ده‌كوژرێت.
سه‌رچاوه / روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی /كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.