Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:50

بۆچی عه‌مامه‌ی سوڵتانیه‌کان گه‌وره‌یه‌؟

به‌ ده‌سه‌ڵات و دونیا له‌ خۆبایی نه‌بێت و ئاگادرای قیامه‌ت بێت
کوردستان TV
100%

دوای بینینی ئه‌ڵقه‌ توركییه‌كان زۆرێك له‌ ئێمه‌مانان ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشاین گه‌وره‌یی عه‌مامه‌كانی سوڵتانه‌كانه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین نهێنی گه‌وره‌یی عه‌مامه‌كان ئاشكرا بكه‌ین.

- سه‌ره‌تا عوسمانییه‌كان عه‌مامه‌كه‌یان له‌ عه‌ره‌به‌كان وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێغمبه‌ری خودا(د.خ) له‌سه‌ر سه‌ری خۆی داده‌نا عه‌ربه‌كان وه‌كو شانازییه‌ك و باوه‌ر به‌ خۆ بوون ئه‌و عه‌مامه‌یان له‌سه‌ر یان ده‌به‌ست .

- عه‌مامه‌ خه‌ڵكانێك له‌سه‌ریان داده‌نا كه‌ خاوه‌ن شوێن و جه‌ماوه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵكی تر جیا بكاته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی ئاسایی و هه‌ژار نه‌یان ده‌تواانی عه‌مامه‌ له‌سه‌ر دابنێن بۆیه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌سه‌ریان ده‌نا ببووه‌ هێمایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.

- سوڵتانه‌كانی عوسمانی گه‌ورترین عه‌مامه‌یان له‌سه‌ر سه‌ری خۆیان داده‌نا وه‌كو دیارده‌یه‌كی شانازی .

- هۆی گه‌وره‌یی عه‌مامه‌كانی سوڵتانه‌كان ، بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ كفن دورست كراوه‌ ، به‌زۆریش له‌كاتی شه‌ر ئه‌و جۆره‌ عمامه‌ له‌سه‌ری خۆیان داده‌نا ، بۆنموونه‌ سوڵتان بایزید كه‌ له‌یه‌كێك له‌شه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ رۆمه‌كان كوژرا به‌هه‌مان ئه‌و عمامه‌ی له‌سه‌ری بوو كفنه‌كه‌ی بۆكرا.

- یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی كه‌ سوڵتان جه‌نگه‌وه‌ر بێت كفنه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنێت وه‌كو هێمایه‌ك بۆئه‌وه‌ی كه‌ سوڵتان به‌ ده‌سه‌ڵات و دونیا له‌ خۆبایی نه‌بێت و ئاگادرای قیامه‌ت بێت.

- سوڵتانه‌كانی عوسمانی له‌ كاتی پێشوازیكردن له‌ خه‌ڵكی عه‌مامه‌كفنه‌كه‌یان له‌سه‌ر دادنا وه‌كو ئاگاردار بوون كه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم بكات ، له‌ رۆژانی ئاسایی عه‌مامه‌ی تریان له‌سه‌رده‌كرد كه‌ پێی وه‌رزه‌كان یان به‌ پێی جۆری جلوبه‌رگه‌كه‌ ده‌بوو.

- خه‌لیفه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌یه‌ك جۆر عه‌مامه‌ بۆهه‌ر خه‌لیفه‌یه‌ك شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو له‌رووی رازاندنه‌وه‌و جوانكاری.

sultan

 

sultan1

 

sultan2

سه‌رچاوه‌ / یاڵا

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.