به‌كارهێنانی ته‌خته‌ی دار بۆ له‌تكردنی مریشك و گۆشت زۆر جار به‌هۆی پاك نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ڵگرتنی به‌كتریا و میكرۆبه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی وردكردنی گۆشت ته‌خته‌كه چاڵ ده‌بێت و به‌شێك له گۆشته‌كه له‌ناو چاڵه‌كه ده‌مێنێته‌وه توانای پاككردنه‌وه‌ی نی یه دواتر كه گۆشتی له‌سه‌ر ورد ده‌كرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌كتریاكه له‌ڕێگه‌ی گۆشته‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه له‌وه مه‌ترسی دارتربه‌كارهێنانی هه‌مان ته‌خته‌ی گۆشت بۆ سه‌وزه و میوه كه ماده‌ی خاون بێ كوڵاندن ڕاستوخۆ به‌كار دێن به‌كتریا و میكرۆب ده‌گوازێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ بۆیه پێویسته به پێ خۆراكه‌كان ته‌خته‌ی جیاواز به‌كاربێت
بۆیه باشتره ماده‌یه‌ك به‌كاربێت بۆ له‌تكردن چاڵی و بۆشای دروست نه‌كات بتوانرێت دوای به‌كارهێنان به ئاوی گه‌رم بشۆردرێت.
به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی خۆراك بۆ رێگری له به‌كتریا گرنگه ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌كاردێت به تایبه‌ت چه‌قۆ و ته‌خته‌ی وردكردن، ره‌نگه‌كه‌ی به پێی خۆراكه‌كان جیاواز بێت بۆ ئه‌وه‌ی به پێی خۆراكه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت،مه‌به‌ست له دیاریكرنی ڕه‌نگه كان ته‌نها بۆ جیا كردنه‌وه‌یه واته ته‌خته‌ی خۆراكێك بۆ خۆراكێكی تر به‌كار نه‌هێنرێت
ره‌نگه‌كان و خۆراك
۱.ره‌نگی سه‌وز بۆ سه‌وزه و میوه
۲.ره‌نگی شین بۆ ماسی
۳.ره‌نگی جگه‌ری بۆ گۆشتی نه‌كوڵاو
٤.ره‌نگی قاوه‌یی و ره‌ش بۆ گۆشتی كوڵاو
٥.ره‌نگی زه‌رد بۆ مریشك
٦.شینی كاڵ بۆ شیره‌مه‌نی و نان
سه‌رچاوه/ له‌شكرحمید ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.