Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:40

هه‌ڵکه‌وت زاهیر سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی چه‌ند به‌رهه‌مێکه‌

به‌ 50 شێواز كاری بۆ هونه‌رمه‌ندان كردووه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر "جگه‌ له‌ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد ،بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب كاری كردووه‌ جگه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی جه‌زائیر ، زۆربه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش كچان و ژنانن .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ باس له‌ شێوازی ستایلی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ 50 شێواز كاری بۆ هونه‌رمه‌ندان كردووه‌ و نایه‌وێت كاره‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ كاری هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ بچێت ،وتیشی كاره‌كانی به‌ موزیكه‌كه‌یدا ده‌ناسرێته‌وه‌ و ده‌توانێت به‌ 50 ستایلی جیاواز كاربكات ،وتیشی له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا سنووری هونه‌ری وڵاته‌كه‌ی به‌زاندووه‌ .

هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ ئێستادا سه‌رقاڵه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك كاری هونه‌ری ، یه‌كێك له‌ كاره‌كانی نه‌شیدێكی عه‌ره‌بییه‌ و بنه‌ماڵه‌ی شێخ زاید داوایان لێكردووه‌ و كاره‌كانی له‌ ته‌واوبووندایه‌ ،هه‌روه‌ها له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی  گۆرانی هونه‌رمه‌ند " له‌یلا فه‌ریقی " له‌م ساڵدا ، ئێستا به‌ كارێكی ئایینی به‌ ده‌نگی " لینا" سه‌رقاله‌ بۆ مانگی ره‌مه‌زان .
ناوبراو ته‌نیا له‌م ساڵدا كاری  ئاواز و میوزیكی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان " تارا ره‌سول ، دلاوه‌ر سالح ،شلێر ئه‌مینی ، هه‌رێم محه‌مه‌د ، حه‌سنا مه‌ته‌ر و نیدا رۆس " ئه‌نجامداوه‌ .

جێی باسه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر دوایین كاری كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقالییه‌تی بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند "په‌یوه‌ند جاف " بۆ یادی كۆچی دوایی " شێركۆ بێكه‌سه‌ كه‌ ئاوازه‌كه‌ی هی هه‌ڵكه‌وت خۆیه‌تی ه‌ شیعره‌كه‌شی هی " شێركۆ بێكه‌س" ه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.