Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:52

سه‌لامی بۆ نه‌ورۆز ئاهه‌نگێک سازده‌کات

ئاهه‌نگێكی گۆرانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز  ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد " هه‌ردی سه‌لامی " كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا گۆرانبێژیشه‌ ، ئاهه‌نگێكی گۆرانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو  20 / 3 / 2018  له‌ نێو " ماجیدی مۆل " له‌ شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگێك ئه‌نجامده‌دات .

ده‌رهێنه‌ری به‌ توانا " هه‌ردی سه‌لامی " كاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپی  بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گۆرانیبێژانی كورد ئه‌نجامداوه‌ و خۆیشی ژماره‌یه‌ك گۆرانی گوتووه‌  بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.