Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:00

رووسیا ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتکارى به‌ریتانیا ده‌رده‌کات

ئه‌و بڕياره‌ى رووسيا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بڕياره‌كه‌ى به‌ريتانيايه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكارى به‌ريتانيا له‌ رووسيا ده‌رده‌كات".

لاڤرۆڤ به‌ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسى ريا نۆڤۆستى راگه‌ياند، "به‌م زووانه‌ ديپلۆماتكاره‌ به‌ريتانييه‌كان له‌ رووسيا ده‌رده‌كه‌ن".

گوتيشى: "ئه‌و بڕياره‌ى رووسيا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بڕياره‌كه‌ى به‌ريتانيايه‌ له‌ باره‌ى ده‌ركردنى ديپلۆماتكاره‌ رووسييه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌يدا".

ئه‌وه‌شى گوت: "بڕياره‌كه‌ى به‌ريتانيا لادانه‌ له‌ رێككاره‌ په‌يڕه‌وكراوه‌كانى نێوان وڵاتان".

هه‌روه‌ها گوتى: "بانگه‌شه‌كانى به‌ريتانيا له‌ دژى رووسيا كه‌موكورت و بێ به‌ڵگه‌ن".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، "بانگه‌شه‌كانى به‌ريتانيا له‌ باره‌ى دۆسيه‌ى سكريباڵه‌وه‌ مه‌به‌ستى ديكه‌يان له‌ پشته‌وه‌يه‌".

دواى ژه‌هراويكردنى سكريباڵ و كچه‌كه‌ى، كه‌ سيخوڕى پێشووى رووسيا بووه‌ له‌ به‌ريتانيا، حكومه‌تى له‌نده‌ن په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ رووسيا درێژ ده‌كات و له‌و بڕوايه‌دايه‌ رووسه‌كان به‌ مه‌به‌ستى كوشتن سكريباڵيان ژه‌هراوى كردبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.