Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 19:59

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چین پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

كوردستان بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین ده‌ڕوانێت
کوردستان TV
#7
100%


پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/3/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز چن ویچینگ باڵیۆزی كۆماری چینی میللی له‌ عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ویچینگ سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی‌ هه‌رێمی كوردستانی له‌ دژی تیرۆر به‌رز نرخاند و پشتگیری بۆ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر بكرێن.

جه‌ختیشی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا كرده‌وه‌ ‌و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاندانی كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌ربڕی تا وه‌به‌رهێنان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قوربانیدانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێشكه‌ش كرد.

دەربارەی دیالۆگیش لەگەڵ بەغدا، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ زانی و جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین له‌ هه‌موو بواره‌كان ده‌ڕوانێت و هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌ربڕی تا‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دوا پێشهاته‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.