پاڵه‌وانێتى دۆستانه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى كهبریاره له22 ى ئه‌م مانگه له شارى به‌سره به‌ڕێوه‌بچێت ، عێراق بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بانگهێشتى هه‌ریه‌ك له‌ولاتان سوریا‌و قه‌ته‌رى كردووه به‌شداربن ، هه‌ردوو وڵات ڕه‌زامه‌ندیان دهڕبریووه بۆ عێراق به‌شداربن ، وهپالپشتى ته‌واوی خۆیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ئه‌و ئابلۆقهیهى له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت كهلهیاریه فه‌رمییه‌كانى له‌به‌شدارى له‌پاڵه‌وانێتى و خوله‌كان ناتوانێ یارییه‌كانى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات به‌هۆى نائارامى لهخاكهكهى لهشارهكانى عێراق بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى یارییه‌كانى له‌سه‌ر درابوو له‌وڵاته‌كه‌یدا.
باسم قاسم راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بانگهێشتى 26 یاریزانى كردووه ، له‌نێویاندا بانگهێشتى هه‌رسێ یاریزانى كورد بڕوا نورى – ریبین سۆلاقا - ئه‌حمه‌د یاسینى كردووه.
پێكهاته‌ى بانگهێشت كراوى عێراق بریتین له‌م یاریزانانه
گۆلپارێزان
محه‌مه‌د حه‌مید – جه‌لال حه‌سه‌ن – محه‌مه‌د كاسد
به‌رگریكاران
مسته‌فا نازم – ئه‌حمه‌د ئیبراهیم – سه‌عد ناتیق – ڕیبین سولاقا – عه‌لى فائیز – حوسام كازم – فرانس بوترس – عه‌لا مههاوى – وه‌لید سالم
ناوه‌راست
حوسێن عه‌لى – ئه‌حمه‌د یاسین – عه‌لى حوسنى – هومام تاریق – جیستن میرام – بڕوا نورى – به‌شار ڕه‌سه‌ن – مه‌هدى كامل
هێرشبه‌ران
ئه‌یمه‌ن حوسێن – موهه‌نه‌د عه‌لى – محه‌مه‌د شۆكان – عیماد موحسین
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.