Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 20:00

ئینریکى بووه‌ راهێنه‌رى پاریس سانجێرمان

به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تايى ڕازی بووه‌
ئینریكى بووه‌ راهێنه‌رى پاریس سانجێمان
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌نجامه‌كانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و كرانه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ خوله‌كه‌ به‌هۆى ئه‌نجامى خراپ و نه‌توانینى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خول .

دوای ئه‌و ڕووداوه‌ كارگێرى پاریس بیرى له‌ده‌ست به‌رداربوون له‌ ئیمرى راهێنه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتا وه‌رزى بێت به‌هۆى ئه‌نجامه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ وه‌ ئیمری نه‌یتوانى ڕكابه‌ر بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كان تا بتوانێ یه‌كێك بێ له‌راهێنه‌ران بۆ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، پاش ئه‌و بڕه‌ پاره‌ خه‌یاڵیه‌ زۆره‌ى كه‌ پاریس له‌ گرێبه‌ستى یاریزانان خه‌رجی  كرد .

پێگه‌ى UPARIS بڵاوى كرده‌وه‌ ناسر خلێفى سه‌رۆكى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌گه‌ل ئینریكى راهێنه‌رى پێشووى بارسێلۆنا ڕێكه‌وت كه‌ وه‌رزى داهاتوو ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت .

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئینریكى به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تايى ڕازی بووه‌ له‌ ئه‌رك وه‌رگرتنى یانه‌كه‌، وه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ نێیمار بهێڵنه‌وه‌ له‌یانه‌ وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى دیكه‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ ده‌ستنیشانى ده‌كات له‌لایه‌ن خودى خۆی .


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.