له یارى گه‌ڕانه‌وه له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و له قۆناغى 16، كه به‌سه‌ركه‌وتنى بارسێلۆنا به ئه‌نجامى سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه به‌كۆتا هات، بارسێلۆنا بۆ چاره‌گى كۆتایی خول په‌ڕیه‌وه .
یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى بارسێلۆنا ئینێستا به‌شدار بووى یاری گه‌ڕانه‌وه بوو ، به‌ڵام تا كۆتایی یاریه‌كه نه‌مایه‌وه له تایمى دووه‌م له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه دانیشێندرا و له‌یارى هێندرایه ده‌ر، ئه‌م كاره‌ى راهێنه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى دڵگران كردووه ئه‌و پێى وایه شوێنى نه‌ماوه له‌بارسێلۆنا .
پێگه‌ى سپۆرتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئینێستا له كۆتایی وه‌رز ڕیزی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه جێده‌هێڵێت به‌هۆى نیگه‌ران بوونى له بڕیاره‌كانى ڤالڤێردى راهێنه‌ر .
سپۆرت ڕاشیدهگهیهنێت: دڵگرانى و بڕیارى رۆیشتنى ئینێستا بۆ ئه‌وه‌شه ئه‌و یاریزانه پێى وایه كاتى ئه‌وه نییه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت به‌شێوه‌ى تایم یارى پێبكرێ، به‌ڵكو ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام تا كۆتایی یارى هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانى دیكه به‌رده‌وام بێت له‌یارى كردن نه‌ك به‌شێوه‌ى خولهك به‌شدارى پێبكرێت .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.