Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:17

کۆنتى: نزیک بوونه‌وه‌م له‌ میسى بۆ پیرۆزبایی کردن بوو له‌و ئه‌ستێره‌یه‌

كۆنتى: میسى باشترینى جیهانه‌
کوردستان TV
100%

له‌ یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ قۆناغى 16ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئه‌ستێره‌ى بارسێلۆنا لیۆنێل میسى توانى له‌ هه‌ردوو یارى گۆڵ تۆماربكات له‌ یارى چوون گۆڵێك و له‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌ دوو گۆلى تۆمار كرد به‌مه‌ش توانى سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى بكات له‌ چوونیان بۆ قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هاوشانى یانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان .

له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ به‌ ئه‌نجامى سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا براوه‌بوو به‌سه‌ر چێلسى ، پاش یاریه‌كه‌ كۆنتى راهێنه‌رى چێلسى نزیك بۆته‌وه‌ و قسه‌ى كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ .

دواتر به‌م نزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌ كۆنگرهه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رۆژنامه‌نووسان پرسیاریان ئاڕاسته‌ى كۆنتى كرد نزیك بوونه‌وه‌ت هۆكارى چى بوو له‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌كرێ روونى بكه‌یه‌وه‌  بۆمان چیت پێ ووتووه‌؟

له‌ به‌رامبه‌ردا كۆنتى به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه‌: ده‌رفه‌تێكى باش بوو نزیك بووم له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ پیرۆزبایم ئاڕاسته‌ى ناوبراو كرد ئه‌و باشترینى جیهانه‌ بۆیه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایم بۆی هه‌بوو .


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.