Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:39

فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی له‌ ئه‌مریکا که‌وته‌ خواره‌وه‌

دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F/A-18F Super Hornet هێزه‌ر ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.

فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ئه‌تڵه‌نتیكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F/A-18F Super Hornet له‌ كاتی مه‌شق و راهێنان له‌ بنكه‌ی جۆجا چیكای هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان له‌ ناوچه‌ی كێ وێستی ویلایه‌تی فلۆریدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌ كاتێكدا فڕۆكه‌كه‌ له‌ سه‌كۆی نیشتنه‌وه‌ نزیكبۆته‌وه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌یشی به‌ پێی فڕینی كورسییه‌كان خۆیان له‌ فڕۆكه‌كه‌ خستۆته‌ خواره‌وه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش فڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌ دوو كیلۆمه‌تری رۆژهه‌ڵاتی سه‌كۆكه‌ له‌ ده‌ریا ده‌رهێناوه‌.

له‌ دووه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.