له یارى گه‌ڕانه‌وه له قۆناغى 16 له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه‌ى بایرن میونشن و بێشكتاشى توركى رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، ئه‌نجامى یارى چوون له نێوان هه‌ردوو یانه بایرن به پێنج گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر تێیدا براوه بوو .
یانه ئه‌ڵمانییه‌كه له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا توانى سه‌ركه‌وتنێكى دیكه به‌سه‌ر یانه توركیه‌كه به ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك تۆمار بكات .
گۆڵه‌كانی بایرن له‌م یاریه له ڕێگاى یاریزان ( تیاگۆ ئه‌لكانتارا له خوله‌كی 18 - گۆنول له خوله‌كى 46 - ساندرۆ واگنه‌ر له خوله‌كى 84 ) تۆمار كرا .
گۆله‌كه‌ى بێشكتاش یاریزان ڤاگنه‌ر له خوله‌كى 59 تۆمارى كرد .
بایرن له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌یدا به سه‌ركه‌وتنه‌كانى له هه‌ردوو یاری توانى بپه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، یانه توركیه‌كه‌ش به دوو شكستى له‌م قۆناغه ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.