له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا - چێلسى ئینگلیزى، له قۆناغى شازده‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه پاش یه‌كسان بوونیان له‌یارى چوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا، له یاریگاى كامپ نوو له‌پێناو گه‌یشتن به‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ڕووبه‌رووى یه‌كتر بوونه‌وه .
بارسێلۆنا له‌یارى گه‌ڕانه‌وه باڵاده‌ستى خۆی نواند، له ڕێگاى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه لیۆنێل میسى توانى دوو گۆل له خوله‌كه‌كانى 3 ، 63 تۆماربكات، گۆڵه‌كه‌ى دیكه‌ى بارسێلۆنا له‌ڕێگاى عوسمان دیمبڵى له خوله‌كى 20 تۆمار كرا .
به براوه‌بوونى سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له ڕێگاى ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ى لیۆنێل میسى توانى له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه گۆڵ تۆماربكات له قۆناغه‌كه‌دا یانه‌كه‌ى بپه‌ڕێنێته‌وه بۆ قۆناغى هه‌شتى داهاتووى خوله‌كه.
ئاماده‌كردن / شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.