Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 00:37

له‌ لوبنان دایکێک  6 منداڵی به‌یه‌که‌وه‌ بوو

له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ پلانێكیان بۆ پێنجه‌م سكپڕی نه‌بووه‌
Ladiek boone 6 mndil
کوردستان TV
100%

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ وڵاتی لوبنان دایكێك 6 منداڵی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بوون، 3 كور و 3كچ  ته‌ندرووستی هه‌رشه‌ش منداڵه‌كه‌ و دایكه‌كه‌ش له‌وپه‌ڕی باشدیدایه‌.

نه‌دیم حه‌جل پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان و له‌دایكبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیس جاورجیۆسی زانكۆیی له‌ شاری به‌یروتی له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی نامۆیه‌ و تائێستا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان 4 تا 5 حاڵه‌تی له‌مجۆره‌ تۆماركراون، كاره‌كه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ سه‌خت بوو، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ سێ جاری دیكه‌ش به‌ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی بووه‌.

شایانی باسه‌  پێشتر ئه‌م دایكه‌ 4 منداڵ بووه‌ و، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ پلانێكیان بۆ پێنجه‌م سكپڕی نه‌بووه‌ و، هیچ چاره‌سه‌رێكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆیه‌ به‌بیستنی سكپڕیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی تووشی شۆك بوونه‌، به‌ڵام سوپرایزی گه‌وره‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندووه‌، 6 كۆرپه‌ له‌ناو سكیدا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌/ سه‌یده‌تی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.