Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:26

چیرۆکی "ئه‌یلان کوردی" ده‌کرێته‌ فیلمێکی سینه‌مایی

كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌هاوكاری زانكۆی نۆلج بۆكراوه‌
Ailan kurde
کوردستان TV
100%

چیرۆكی ئه‌یلان كوردی ئه‌و منداڵه‌ كورده‌ی كۆبانێ كه‌ له‌ده‌ریای ئیجه‌ خنكا، كراوه‌ته‌ فلیمێكی سینه‌مایی ، كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌هاوكاری زانكۆی نۆلج بۆكراوه‌.     

 سه‌باره‌ت به‌چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر رایگه‌یاندوه‌: چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رجه‌می كاره‌كانی فیلمه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و ئاماده‌كراوه‌ بۆ ناردن‌و به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

شایانی باسه‌ دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر  فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كردو چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.