Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:31

65هەزار ناونیشانی کتێب نمایش کرا

زیاتر لە (73) هەزار كەس لەم پێشانگایە ئامادەییان هەبووە
کوردستان TV
100%

لە حەوتەمین پێشانگای كتێبی كوردستان كە تێیدا زیاتر لە (65) هەزار ناونیشانی كتێب نمایش كرابوو، دەیان دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەش تێیدا بەشداربوون بایی زیاتر لە یەك ملیارو دوو سەد ملیۆن تومەن كتێب لە ماوەی شەش ڕۆژدا فرۆشراوە.

به‌رێوه‌به‌ری كارگێری فه‌رهه‌نگی كوردستان " جه‌لال قه‌لعه‌ شاخانی " ئاشكرایده‌كات (338) دەزگای پەخش و چاپی ناوخۆیی و (14) خانەی هەرێمی كوردستان بەشداریان له‌م پێشانگایه‌دا كردووه‌ .

دەزگاكانی چاپ و پەخشی ژیار زیاترین فرۆشی كتێبی هەبووەو نزیك بە (60) ملیۆن تومەن كتێبی فرۆشتووە . بەپێی ئامارەكانی ئه‌وان  زیاتر لە (73) هەزار كەس لەم پێشانگایە ئامادەییان هەبووە .

جێی باسه‌ ، لە میانەی شەش ڕۆژی پێشانگای كتێب (20) كتێبی نوێی كوردی بە بەشداری نووسەرانی كتێبەكان نمایش كراون.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.