Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:51

دوای شه‌ست ساڵ سیڤیا گه‌یشته‌ قۆناغى چاره‌کى کۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان

گه‌رانه‌وه‌ بۆ قۆناغی هه‌شت دوای نیو سه‌ده‌
کوردستان TV
100%

به‌براوه‌بوونى له‌یارى شه‌وى رابردوو به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد به‌دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى شازده‌ى خوله‌كه‌.
  
سیڤیاى ئیسپانى دوای شه‌ست ساڵ جارێكى دیكه‌ گه‌یشته‌وه‌ قۆناغى چاره‌گى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هاوشانى یانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانى دیكه‌.

سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى سیڤیا به‌سه‌ركردایه‌تى مۆنتیلاى راهێنه‌ر و یاریزانانى بوو له‌سه‌ره‌تاى به‌شدارییان له‌خوله‌كه‌ راهێنه‌رى ناوبراو لێدوانى دا به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى تا كۆتایی خوله‌كه‌ نه‌وه‌ستن.

راهێنه‌ره‌كه‌ى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌لێدوانى بۆ پێگه‌ى فوتبۆل ئه‌مرۆ رایگه‌یاندووه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ په‌ڕینه‌وه‌ قۆناغى داهاتوو ، قۆناغه‌كانى دیكه‌ش ببڕین وه‌ له‌كۆتای یاری رووبه‌رووى یانه‌ى رۆما ببینه‌وه‌.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.