Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:01

جوزێف ڤۆتێل: ڕوسیا یارى سووتێنه‌ر و ئاگرکوژێنه‌ره‌وه‌ له‌ سوریا ده‌کات

پشتگیرى روسیا بۆ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها پاڵپشتى نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

جوزێف ڤۆتیل، فه‌رمانده‌ له‌ فه‌رمانده‌یى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: روسیا هه‌م سوتێنه‌ره‌ و هه‌م ئاگر كوژێنه‌ره‌وه‌،

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 14ى ئادارى 2018، ئه‌نجوومه‌نى پیران كوبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ قسه‌كردنى له‌سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئه‌مریكا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ جوزێف ڤۆتێل گوتى: پشتگیرى روسیا بۆ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها پاڵپشتى نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئاڵۆزییه‌كى زۆرى دروست كردووه‌ دژى ڕووبه‌رووبونه‌وى داعش.

 هه‌روه‌ها گوتى: مۆسكۆ دوو ڕۆڵ ده‌بینێت گرژیى و هاندان له‌ نێو پارته‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، دواتر هه‌روه‌ك ویڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانى تر وه‌ك ناوبژیوانێك بۆ چاره‌سه‌رى دێته‌ نێو مه‌یدان.

ڤۆتێل له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى ڤوتى گوتی: من زۆر نیگه‌رانم له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى روسیا له‌ سوریا و ئه‌م دۆخه‌ پێ ده‌چێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا ببێت.

له‌وه‌ڵامى پرسیارێكدا ڤۆتێل ڕایگه‌یاند: وه‌ك هاوپه‌یمانێكى جه‌نگى دژى داعش هیچ جۆره‌ چالاكییه‌كمان له‌ عه‌فرین ئه‌نجام نه‌داوه‌ و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات وه‌ك هاوپه‌یمانیان له‌ گۆڕه‌پانى سوریادا ئاگایان له‌م دۆخه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا گوتى: نیگه‌رانى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌لبره‌خسێنێت بۆ دووباره‌ دروستبوونه‌وه‌ى گروپێكى تیرۆرستى وه‌ك داعش و پێویسته‌ سه‌رنجه‌كانمان له‌ گۆره‌پانه‌كه‌دا ته‌نها له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانى داعش بێت و ڕێگه‌ نه‌ده‌ین به‌هێز ببنه‌وه‌.

ڤۆتێل له‌باره‌ى توركیا ڕایگه‌یاند :توركیا له‌ جه‌نگى دژى داعشدا هاوپه‌یمانێكى كاریگه‌ریمان بووه‌ و  ئێمه‌ ده‌زانین توركیا نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر سنووره‌كانى وڵاته‌كه‌ى، ئه‌مه‌ هه‌ندێك ناكوكى له‌ نێوانماندا دروست كرد به‌ڵام له‌ ‌وێستادا هوڵده‌ده‌ین كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى و سه‌ربازى هاوبه‌ش بكه‌ین، و روسیا لێره‌دا ڕۆڵێكى خراب ده‌بینێت و هه‌وڵ ده‌دات نێوانى هاوپه‌یمانه‌كان تێكبدات له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات ئاشتیان بكاته‌وه‌، نیگه‌رانم له‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى روسیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان توركیا و ئه‌مریكا دروستبكات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.