زێر ماده‌ییه‌كه له‌زۆربه‌ی وڵاتان گرنگ و به‌های خۆی هه‌یه ،له هه‌مان كاتدا ده‌تواندرێت ، مامه‌ڵه‌شی پێبكرێت وه‌كو دراوێك كاری.
له وڵلتانی رۆژهه‌ڵات ئافره‌تان وه‌كو نه‌ریتێك ، له كاتی شوو كردنیان وه‌كو پێشمه‌رج داوای زێره‌كی زۆر له زاوا ده‌كه‌ن به‌گشتی حه‌زوو ئاره‌زووێكی زۆریان هه‌یه بۆ ئاڵتون و زێڕ، بێگومان ئافره‌تانی كوردستانیش حه‌زێكی بێ‌سنووریان هه‌یه هه‌م بۆ خۆرازاندنه‌وه هه‌میش وه‌كو پاشكه‌وتێكی باشی ده‌زانن بۆ رۆژگاره‌كان.
ئێستا پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه باشه بۆ له وڵاتانی ئه‌ورپا ئاڵتوون و زێر ئه‌وه‌نده به‌نرخه له‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ی باوه زانراوه له‌لای ئێمه ئافره‌تانی ئه‌ورپا زۆر حه‌ز له زێر ناكه‌ن، راسته زێر بۆ راگرتنی بڵانس دراوی هه‌ر وڵاتیك زێر له بانكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه زێر ماده‌یه‌كی زۆر به‌هێزه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت و ژه‌نگ و ژار هه‌ڵناكرێت وه‌له‌هه‌مان كاتدا گه‌ینه‌رێكی زۆر باشه به‌رگه‌ی گه‌رمی و ساردی ده‌گه‌رێت ، بۆیه له زۆربه‌ی ماده‌كان به‌شێكیان له زێر‌و ئاڵتون دورستده‌كرێت وه‌كو مانگی ده‌ستكرد ، كۆمپیوته‌ر ، كاتژمێره به‌هاكان ، له شوێنی گرنگی ناو كه‌رسته ئه‌لكترۆنییه‌كان ، له‌ناو بزوێنه‌ره‌كان ، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان ، له هه‌مووی سه‌یرتر له‌هه‌ندێ وڵات زێر له‌گه‌ڵ خواردن ده‌خۆن بۆنموونه له وڵاتی ماڵتا یه‌ك بیتزه نرخه‌كه‌ی (400) دۆلاره ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنه ئه‌گه‌ر نا نه‌سوودی هه‌ی نه زیان.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.