ستیڤین هۆكینگ زاناى گه‌وره‌ى بوارى گه‌ردوونناسى و پڕۆفیسۆرى فیزیایى به ڕه‌گه‌ز به‌ریتانى له ته‌مه‌نى 76 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕو چوارشه‌ممه 14ـى ئادارى 2018 ستیڤین هۆكینگ له ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى كامبریجى به‌ریتانیا كۆچى دوایى كرد.
خێزانى هۆكینگ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆچى دوایى باوكیان پشتڕاست كرده‌وه، منداڵه‌كانى هۆكینگ، لوسى و رۆبێرت و تیم له لێدوانێكدا وتیان "ئیمه زۆر دڵگرانیین كه باوكى خۆشه‌ویستمان ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد.
هۆكینگ زانایه‌كى گه‌وره و پیاوێكى ناوازه بوو و كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ چه‌ندین ساڵى دیكه ده‌مێنیته‌وه، ئازایه‌تى و به‌رده‌وامى و رووخۆشى ئه‌و بووه هانده‌رى كارى هه‌موو خه‌ڵك له جیهان.
پڕۆفیسۆر هۆكینگ گه‌وره زاناى سه‌رده‌م بوو، ته‌مه‌نى له لێكۆڵینه‌وه له گه‌ردوونناسى به‌سه‌ربرد و له كتێبى (بیگ بانگ)ى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ى نوسیووه و تیایدا باسى گه‌شه‌سه‌ندووى كۆمه‌ڵه‌ى خۆرمان بۆ باس ده‌كات.
هۆكینگ ته‌مه‌نى له لێكوڵینه‌وه‌ى گه‌ردوونناسى به‌سه‌ربرد و به بۆچونى ئه‌و زه‌وى له‌ژێر مه‌ترسیدایه بۆیه هه‌میشه پێشنیازى بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌كرد شوێنیكى تر بۆ ژیان بدۆزنه‌وه
ستیڤن وڵیام هۆكینگ له 8ـى كانوونى دوومى ساڵى 1942 له شارى ئۆكسفورد له به‌ریتانیا له دایكبووه و بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له زانكۆى ئۆكسفۆرد و دكتۆراشى له زانكۆى كامبریج به‌ده‌ست هینابوو.
هۆكینگ له ته‌مه‌نى 22 ساڵیدا تووشى نه‌خوشى (ALS) ده‌بێت، نه‌خۆشییه‌كه ماسوولكه‌كانى بێهێز ده‌كات هاوكات پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند ته‌نیا چه‌ند ساڵێكى دیكه ده‌توانى به‌رده‌وامى به ژیانى بدا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كورسى جوڵاو درێژه‌ى به ژیانیدا و نه‌خۆشیه‌كه نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میدا.
هۆكینگ به‌رده‌وام ده‌بێت له لێكوڵینه‌وه‌كانى و له ژیانیدا چه‌ندین په‌رتووكى زانستى نووسیوه، له ساڵى 1979 مه‌دالیاى ئا‌لبێرت ئهنیشتاینى پێبه‌خشرا و له ساڵى 2014 چیرۆكى ژیانى كرایه فیلم به‌ناوى بیردۆزى هه‌موو شتێك.
ستیڤن هۆكینگ دووجار هاوسه‌رگیرى كردووه و كچێك و دوو كوڕى هه‌یه، هۆكینگ رۆژى چوارشه‌ممه 14ـى ئادارى 2018 به مردنێكى ئاسایى له ماڵه‌كه‌ى له نزیك زانكۆى كامبریج كۆچى دوایى كرد.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.