Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 15:23

یەکەم کتێبی فێرکاریی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی چاپکرا

وشەناسیی هەورامی و کورمانجیش لە چاپ دەدرێت
کوردستان TV
100%


لە ژێر چاودێریی توێژینگەی کوردستان‌ ناسیی زانستگای کوردستان ، یەکەمین پەرتووکی فێرکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگای کوردستان بۆ وانەی ‌"وشەناسی" لە ئاستی کارناسیدا بە قەڵەمی" سەعید کەرەمی "لە سنە چاپ و بڵاو کرایەوە .

ئەو کتێبە یەکەم کتێبی فێرکاریی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردیی سنەیە کە بۆ وانەی مۆرفۆلۆژیی زمانی کوردی (وشەناسیی زمانی کوردی) لە ئاستی کارناسیی باڵا و لەژێر چاودێریی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی سنەدا چاپ کراوە .

بڕیارە ئەو کتێبە ساڵی داهاتوو وەک سەرچاوەی سەرەکیی وانەی "وشەناسی"، یان مۆرفۆلۆژیی قۆناغی یەکەم بۆ ئاستی کارناسیی باڵا لەلایەن بەشی کوردیی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە کەڵکی لێ وەربگیرێت .

جێی باسه‌ "سەعید کەرەمی" ئێستا سەرقاڵی نووسینی بەرگ‌گەلی دیکەی ئەم کتێبەیە و تا ماوەیەکی تر وشەناسیی هەورامی و کورمانجیش لە چاپ دەدرێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.