وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا بڕیاری دا، نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان بكرێتە 750 دینار.
بەپێی فەرمانێكی وەزارەی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان واژۆ كراوە، بڕیاردراوە نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بكرێتە 750 دینار.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: دوابەدوای كۆبوونەوەی ڕێكەوتی 13/8/2026 سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی بەنزین، و ئاماژە بە كۆنووسی ئەم كۆبوونەوەیە و راسپاردەكانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بڕیارمندا بە:-
یەكەم: پاڵپشتیكردنی بەنزینی بازرگانی بە كوالێتی (نۆڕماڵ) بە شێوازێك كە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەكان بە (750) دینار بێت بۆ هەر لیترێك، جیاوازی ئەم نرخە و نرخی بازرگانی لەلایەن حكوومەت دابین دەكرێت بە گوێرەی میكانیزمی ڕێككەوتوو.
دووەم: دابەشكردنی بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و كۆمپانیاكانی دابینكەری بەنزین دەبێت بە ڕەچاوكردنی كوالێتی بەگوێرەی رێنماییەكان.
سێیەم: ئەم فەرمانە لە رێكەوتی دەرچوونییەوە كاری پێ دەكرێت.
وێنە: فەرمانی وەزاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە نرخی نوێی بەنزین:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.