Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 02:46

زانیاری نوێ لەبارەی بوومەلەرزەكانی چەمچەماڵ بڵاو دەكرێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان زانیاری نوێی لەبارەی هەردوو بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاو كردەوە كە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ روویان دا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر (1:27:56) بە کاتی هەولێر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (3.6)ی ڕێختەر لە دووری (5 کم) لە باکوری چەمچەماڵ و لە قووڵی (11 کم) لەژێر زەویدا ڕووی دا".
دەشڵێت "دوابەدوای پێداچوونەوە و شیکردنەوەی وردتری زانیارییە سەرەتاییەکانی بوومەلەرزەکە و هەروەها وەرگرتنی زانیاری زیاتری تۆمارەکانی وێستگەکانی تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستان، دەرکەوت کە ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵی کەم (Shallow earthquake) ڕوویداوە و سەرچاوەکەی نزیک بووە لە ڕووی زەوی".

ئاماژەی بەوەشداوە "لە شیکردنەوەی تۆمارەکانی وێستگەکاندا هەروەها دەردەکەوێت کە ماوەی لەرینەوەی بوومەلەرزەکە نزیکەی (2.5 تاوەکو 3) چرکە بووە. ئەم جۆرە لەرینەوەیە بە تایبەتی لە کاتێکدا کە سەرچاوەی بوومەلەرزەکە لە قووڵی کەم بێت، دەتوانێت ببێتە هۆی لەرینەوەی بەهێزی بیناکان و هەندێک زیان بە بینا و خانووەکان بگەیەنێت، بۆیە دەکرێت ئەمە هۆکارێک بێت بۆ ئەو زیانانەی لە هەندێک خانوو و بینای ناوچەکە ئاماژەیان پێکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.