Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 09:15

نرخی نەوت بەرزبووەوە بەهۆی هەڕەشە نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزبوونەوەی دەستی پێ كرد، ئەویش بەهۆی هەڕەشە نوێیەكانی ئەمریكا بووە بۆ سەر ئێران.

ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 9 سەنتی هاتە سەر و بەڕێژەی 0.1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئێستا بە 87.16 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش 4 سەنتەری هاتە سەر و ئێستا 81.29 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت بەهۆی هەڕەشە نوێیەكانی ئەمریكاوەیە بۆ سەر ئێران، دوێنێ پێنجشەممە ئەمریكا جەختی كردبووەوە كە ڕەنگە گەماڕۆ دەریاییەكان دژی ئەو وڵاتە تا كاتێكی نادیار درێژ بكاتەوە، هەروەها پاڵەپەستۆ ئابوورییەكانیش زیاتر بكات، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ و كردنەوەی گەرووی هورمز.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.