Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:24

ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یاری چوون له‌نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات
ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتژمێر 10:45 خوله‌ك به‌كاتى هه‌ولێر.

مانچسته‌ر یونایتد میواندارى سێڤییا ده‌كات.

یاری چوون له‌نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات بێ تۆمارى گۆل، له‌یارى ئه‌مشه‌ویان هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن له‌پێناو براوه‌بوون و گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ .

رۆما – شاختار

رۆما له‌به‌رده‌م هانده‌ران و خاكه‌كه‌ی میواندارى شاختارى دانیماركى ده‌كات، یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ هه‌وڵى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یاری چوونى ده‌دات كاتێك له‌یارى چوون به‌ئه‌نجامى دوو گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى شاختار به‌كۆتا هات، رۆما بۆ براوه‌بوون یاری ده‌كات به‌ئامانجى په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ .

شاختار له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆما هه‌وڵى براوه‌بوون ده‌دات له‌م یاریه‌ بتوانێ به‌ده‌ستى بهێنێ سه‌ركه‌وتوبێت تێیدا، ئه‌و یانه‌یه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ و نیه‌ته‌ دێت له‌پێناو گه‌یشتنى به‌قۆناغى هه‌شتى خوله‌كه‌ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.