Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:55

ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌یه‌کی فریاکه‌وتن له‌ دهۆک دروست ده‌کات

ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ فشارێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كه‌م ده‌كاته‌وه‌
ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن له‌ دهۆك دروست ده‌كات
کوردستان TV
100%

رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن له‌ ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دهۆك دروست ده‌كات.

ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ پێك دێت له‌ دوو نهۆم كه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی فریاكه‌وتن وه‌ك و تیماركردن و برین پێچی و هه‌روه‌ها به‌شی شكان و تاقیگه‌ و تیشك و سۆنه‌ر و ده‌رمانخانه‌ ده‌گرێته‌ خۆی.

به‌ دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ فشارێكی زۆر له‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كه‌م ده‌بێته‌وه‌و هاوڵاتیانی به‌شی رۆژئاوای دهۆك راسته‌وخۆ تیایدا سوودمه‌ند ده‌بن.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای داگیركارییه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ رووی له‌ شاری دهۆك كردووه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ نه‌ناردنی به‌شه‌ ده‌رمانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق  گوشارێكی زۆرتر كه‌وتۆته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆیه‌ دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ گوشاره‌كان له‌و پارێزگایه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.