له‌دوای چه‌ند وه‌رزێك له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید، كه‌ریم بنزیما نزیكه له‌یانه‌كه‌ى شوێن گره‌وه‌ى بۆ دیارى بكرێت، پێشبینیه‌كان وابوون ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ژماره‌یه‌كى دیار ده‌بێ له‌یانه‌كه‌ی، به‌جۆرێك ڕیال پێداگیرى له‌سه‌ری بكات و ڕێگا به‌ڕۆیشتنى نه‌دات، ئێستا بیر له‌شوێن گره‌وه‌ى ده‌كرێ ناوی یاریزانانى دیكه دێت شوێنى بگرنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ى ئێستای كه‌ریم بنزیما ڕووبه‌رووى ره‌خنه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه كه‌ئاستی پێویست نیه، به‌جۆرێك له‌و یارییانه‌ى ریال پێویستى پێى هه‌بووه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه تایبه‌ت له‌تۆمار كردنى گۆل و ڕۆڵى سه‌ركه‌وتن بگڕێت و وههۆكارێك بێت له‌به‌ده‌ست هێنانى خاڵه‌كانى یاری .
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویان كردوه‌ته‌وه فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید، له‌ئێستادا چوار بژارده‌ى هه‌ڵبژاردووه له‌ده‌ست نیشانكردنى هێرشبه‌رانى دیار و به‌رچاو كههۆكارێكن بۆ سه‌ركه‌وتنى یانه‌كانیان .
پێرێز به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى دایناوه بۆ یاریزانانى پێشنیاركراو بتوانێ له‌هاوینه یه‌كێك له‌و ئه‌ستێرانه ده‌سته‌به‌ربكات و بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌ى.
یه‌كێك له‌به‌رده‌م پێشنیاركراوهكانى پێرێز هێنانى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان ماورۆ ئیكاردیه ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن یانه قه‌ڵا سپیه‌كه ببێته مایه‌ى گرنگی پێدانى له‌گواستنه‌وه‌ى بۆ ڕیزه‌كانى لههاوینهدا
هاری كه‌ین....
ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى تۆتنهام، یاریزانێكى دیكه له‌لایه‌ن مه‌درید بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌به‌رنامه‌ى ئه‌و یانه‌یه بێت لههاوینهدا بگوازرێـتهوه ڕیزه‌كانى ریال .
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى توانیویه‌تى ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكات و وهڕێژهى گۆل تۆماركردنى بۆ یانه‌كه‌ى باش و سود مه‌نده بۆ یانه‌كه‌ى.
كاروكردارهكانى ئه‌و یاریزانه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گرنگى پێبدرێت له‌لایه‌ن یانه ریال مه‌درید یه‌كێكى دیكه بێت لهپێشنیاركراوهكان له‌هاتنى بۆ مه‌درید
محه‌مه‌د سه‌لاح....
ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لێڤه‌رپول یه‌كێكی دیكه لهپێشنیاركراوهكانى پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌دریده له‌هاوینه بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانى یانه بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ى كه‌ریم بنزیما .
ئه‌و یانه‌یه له‌ئه‌گه‌رى بریارى كۆتای له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌دات له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له‌هاوینه په‌لكێشى ڕیزه‌كانى بكات .
ئه‌ستێره‌كه‌ى لێڤه‌ر پول ئاستێكى به‌رز و ڕێژه‌یه‌كى باش لهگۆل تۆماركردن تۆمارده‌كات، به‌هۆیه‌وه بووه‌ته ئه‌وه‌ى گرنگى پێبدرێت له‌لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه.
لیڤاندۆفسكى....
ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بایرن میونشن له‌م وه‌رزه‌ى ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئاستێكى به‌رز نیشان ده‌دات، به‌هۆیه‌وه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ریال مه‌درید گرنگى به‌م ئه‌ستێره‌یه بدات له‌هاوینه هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ستى ڵه‌گه‌ڵ بكات .
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ى لالیگا ئاستێكى باشى نیشان نه‌دا ، له‌یارییه‌كانى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا خاڵێكى باشى له‌ده‌ست دا .
وهڕهخنهگران و هه‌وادارانى وه‌رزشى و شڕۆڤه‌كاران، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى ڕیاڵ خاڵێكى باشى له‌ده‌ست دا له‌لالیگا ئاست پێویست نه‌بوونى هێلى هێرشبه‌رانى ریال بوو تایبه‌ت ئاستى كه‌ریم بنزیما و وه به‌رده‌وامى پێكانى به‌یڵ و ئاست پێویست نه‌بوونى خودى ئه‌و یاریزانه بۆ ڕیال ، بۆیه یانه‌كه له‌و ڕۆژهیهتى له‌بڕی پاڵه‌وانى بوونى له‌لالیگا له‌ئێستادا له‌پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه لهڕكابهرى دوركه‌وتوه‌ته‌وه ، وه ئه‌گه‌رێكى لاوازه بتوانێ ببێته پاڵه‌وانى خوله‌كه و پارێزگارى لهنازناوى لالیگا بكات كهوهرزى رابردوو به‌ده‌ستى هێنا .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.