Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:34

منداڵێک به‌ ده‌ستی براکه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌کرێت

ژیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌
به‌ وێنه‌.. منداڵێك به‌ ده‌ستی براكه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كاتی یاری كردنی 2 منداڵ كه‌ هاوكات برای یه‌كترن یه‌كێكیان چه‌قۆیه‌كی میوه‌ی له‌ جۆری چه‌قۆی مشار له‌ ئه‌وی تریان ده‌دات و له‌ ئه‌نجامدا به‌ سه‌ختی برینداری ده‌كات.

دوا به‌ دوای رووداوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌بردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر، دوای پشكنینی سه‌ره‌تایی، چه‌قۆكه‌ له‌ جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ ده‌هێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌  له‌ لای چه‌پی شانی دراوه‌.

به‌ پێی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌، ژیانی منداڵه‌كه‌ له‌ مه‌ترسی دایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌قۆكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی دراوه‌ و خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكییه‌وه‌.

منداڵێك به‌ ده‌ستی براكه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت
منداڵێك به‌ ده‌ستی براكه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت
منداڵێك به‌ ده‌ستی براكه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.