Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 04:47

ئافره‌تانی تونس له‌ پێناوی میراتی یه‌کسان رێپێوانیان ئه‌نجامدا

ێشتاش زۆرینه‌ی هاوڵاتییانی تونس ناڕازین له‌ یه‌كسانی بۆ دابه‌شكردنی میرات
ئافره‌تانی تونس له‌ پێناوی میراتی یه‌كسان رێپێوانیان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%

پایته‌ختی تونس رۆژی رابردوو شایه‌تی خۆپیشاندانی رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی زیاتر له‌ هه‌زار ئافره‌ت ئه‌م شاره‌ بووه‌. 

به‌شداربووانی رێپێوانه‌كه‌ كه‌ زۆربه‌یان ئافره‌ت بوون، ئامانجیان له‌مكاره‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ نایه‌كسانیی وه‌رگرتنی میرات له‌ نێوان پیاو ئافره‌ت پیشان بده‌ن و هه‌روه‌ها له‌ دروشمێكدا وتیان: ئه‌وه‌ مافه‌ نه‌ك ئیمتیاز.

به‌شداربووان رێپێوانه‌كه‌ به‌ره‌و بینای په‌رله‌مانی تونس رۆیشتن و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دروشمه‌كانیاندا وتیان كه‌ تونس وڵاتێكه‌ به‌ بنه‌مای یاساكا مرۆییه‌كان و ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ پیاوان مافه‌، بۆ ئافره‌تانیش ره‌وایه‌.

محه‌مه‌د باجی قائید سبسی سه‌رۆك كۆماری تونس كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو پیِویسته‌ ئافره‌ت و پیاو له‌ وه‌رگرتنی میراتی باوان به‌ چاوی یه‌كسانه‌وه‌ سه‌یر بكرێن، له‌ مانگی ئۆگستی ساڵی رابردووشدا داوای كردبوو كه‌ له‌ ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یدا پێداچوونه‌وه‌ به‌م یاسایه‌ بكرێت.

خاتوو سۆنیا بن ئاشوور مامۆستای زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌ رێكخراوه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان، وتی كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ دوایین قه‌ڵاكانی كلتووری پیاو سالارییه‌ له‌ ده‌ستووری تونسدا و ده‌بێ ره‌ش بكرێته‌وه‌.

ئاماری راپرسیه‌كی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تونس ده‌ریده‌خات كه‌ هێشتاش زۆرینه‌ی هاوڵاتییانی تونس ناڕازین له‌ یه‌كسانی بۆ دابه‌شكردنی میرات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.