Erbil 14°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 23:11

مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازیی سعوودیە و ئەمریکا دەستیپێکرد

ئەو ئۆپەراسیۆنە و مەشق و ڕاهێنانە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەردەوام دەبێت
مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیی سعوودیە و ئەمریكا دەستیپێكرد
کوردستان TV
100%

 چوارەمین مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی هێزە زەمینیەكانی سعوودیە و سوپای ئەمریكا لەژێر ناوی  دۆستایەتیی 2018  لە باكووری سعوودیە دەستیپێكرد.

ئەو ئۆپەراسیۆنە و مەشق و ڕاهێنانە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەردەوام دەبێت بە مەبەستی بەرەوپێشبردن و پەرەدان بە پەیوەندی سەربازی نێوان دوو وڵات، هەماهەنگی هاوبەش و دانانی پلان بۆ یەكە سەربازییەكان بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و كۆنترۆڵی مەیدانی شەڕ بە شێوازی كلاسیك و ناكلاسیك ساز كراوە.

ساڵح بن ئەحمەد ئەلزەهرانی جێگری فەرماندەی ناوچەی باكووری سوپای سعوودیە روونیكردەوە كە ئەم ئۆپراسیۆنە، یەكێك لە گرنگترین ئۆپەراسیۆنەكان كە فەرماندەیی هێزی زەمینی سوپای سعوودیە گرنگییەكی تایبەتی پێ داوە و هەموو ساڵێكیش بە شێوەی ڕێكوپێك و بە هاوبەش بەڕێوە دەچێت .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.