Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:51

رووسیا موشکێکی درووستکردووه‌ که‌ خێراییه‌که‌ی 10 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه‌

له‌ توانایدایه‌ كه‌ هێزی سه‌رجه‌م قه‌ڵغانه‌ موشه‌كییه‌كانی جیهان پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌
رووسیا موشكێكی درووستكردووه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌ی 10 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه‌
کوردستان TV
100%

سوپای رووسیا موشكێكی نوێی به‌ناوی خه‌نجه‌ر درووستكردووه‌ كه‌ به‌ تازه‌یی قۆناغه‌كانی تاقیكاریی تێپه‌ڕاندووه‌ و خێراییه‌كه‌ی 10 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه‌، به‌گوێره‌ی وته‌ی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ش، سیسته‌مه‌كانی رادار توانای هه‌ڵگرتنی شوێنی پێی ئه‌م موشه‌كه‌یان نییه‌.

موشه‌كی سه‌روو ده‌نگی " كینژاڵ " كه‌ ناوه‌كه‌ی به‌ مانای خه‌نجه‌ره‌، له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسیاوه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری میگی 31ـی سوپای رووسیاوه‌ ئاراسته‌ی ئامانجی له‌ پێشوو دیاریكراو كراوه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتوویی پێكاویه‌تیی.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ موشه‌كی زۆر خێرای خه‌نجه‌ر به‌ مه‌به‌ستی ئاراسته‌كران به‌ره‌و ئامانجی زه‌مینی و ده‌ریایی دیزاین كراوه‌.

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌كاتی وتاردان له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا متمانه‌ی به‌ هاوڵاتییانی رووسیا به‌خشیی كه‌ موشه‌كی كینژاڵ خێراییه‌كه‌ی ده‌ ئه‌ونده‌ی خێرایی ده‌نگه‌ و له‌ توانایدایه‌ كه‌ هێزی سه‌رجه‌م قه‌ڵغانه‌ موشه‌كییه‌كانی جیهان پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پۆتین له‌ هه‌مان وتاردا وتیشی كه‌ ئه‌و موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌ زۆر خێرایه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری سیستمی قه‌ڵغانی موشه‌كیی ئه‌مریكاش ببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.